ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە لوبنان و حزبوڵا دەکات



ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیامێکی بەپەلەدا سوپای ئیسرائیل داوای لە حزبوڵای لوبنانی کرد خۆی نەگلێنێتە نێو کێشە و ململانێکانی سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسەوە.

ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کە پێشتر بە تؤڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ناودەبرا، نامەیەکی بەپەلەی ئاڕاستەی لوبنان کردووە و تێیدا نوسیوویەتی، ” ئێمە لەحاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیداین لە ناوچەکانی باکور.”

باسی لەوەکردووە، ئەگەر حزبوڵا هەر هەڵەیەک بکات ئەوا بەوپەڕی هێزەوە وەڵامی دەدەینەوە، پێویستە لەسەر حکومەتی لوبنان لەخۆی بپرسێت ئایا دەیەوێت دۆخی لوبنان ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە بەهۆی بزوتنەوەی حەماسەوە؟”

لەسەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماسەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمدا جار بەجار گرژی و ئاڵۆزی لەسنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل دروست دەبێت و تا ئێستا ١٠ لوبنانی و دوو ئیسرائیلی کوژراون. سوپای ئیسرائیل بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند چەند ئامانجێکی سەربە حزبوڵای لوبنانیان بۆردومانکردووە.

هاوکات، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەترسێت حزبوڵای لوبنانی ببێتە بەشێک لە ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و دەوڵەتی ئیسرائیل.

کات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
پێشت کات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
کاتێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
دواتر کاتێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
ەیوەندیدار