هاتووچۆ بڕیارێکی دەربارەی دەرگای مینی پاس دەرکرد



هاتووچۆی ڕاپەڕین داوا لەو خاوەن مینی پاسانە دەکات کە دەرگاکانیان کردووە بە کارەبایی، بیگەڕێننەوە سەر شێوەی پێشووی و دەبێت بە دەست بکرێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاگادارییەکی بۆ خاوەنی مینی پاسەکان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ” ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە جۆری مینی پاسن و بە دۆڵمیش ناودەهێنرێن، دەرگای ئۆتۆمبێلەکانیان کردووەتە کارەبایی و وایان لێکردووە کە سەرنشینەکان نەتوانن خۆیان دەرگاکە بکەنەوە و شۆفێر لەلای خۆیەوە کۆنتڕۆڵی کردنەوە و داخستنی دەرگاکە دەکات، کە ئەوە پێچەوانەی ڕێنماییەکانە، چونکە دەستکاری کراوە و وەک بیلاد/شەریکە نەماوە”.

ڕاشیگەیاند دەبێت خاوەن ئۆتۆمبێل و شۆفێرەکان دەرگاکان بگەڕێننەوە سەر شێوەی بیلاد و دەبێت جارێکی دیکە لە کارەباییەوە بیگۆڕنەوە بۆ کردنەوە و داخستنی دەستیی.

هاتووچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو کە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە ناچارییە لەسەر شۆفێران و لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و لە پێناوی بەرژەوەندی گشتی و سەلامەتی سەرنشیناندا دراوە.

کاتێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
پێشت کاتێک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیارینەکراوە
ته‌ندروستی هه‌رێم:گواستنەوەی نەخۆش بە ئەمبولانس بێبەرامبەرە
دواتر ته‌ندروستی هه‌رێم:گواستنەوەی نەخۆش بە ئەمبولانس بێبەرامبەرە
ەیوەندیدار