هیتلەر هەوڵیدا لە ئەفریقا نیشتمانێک بۆ جوولەکەکان دروست بکات



بە پەیڕەوکردنی نموونەی ئەوەی بەسەر ئەمریکییە ڕەشپێستەکاندا هات، کە گواسترانەوە بۆ ئەفریقا و دەوڵەتی لیبێریایان دامەزراند و ئەو کۆیلە ئازادکراوانەی کە لەلایەن بەریتانیاوە گواسترانەوە بۆ سیرالیۆن، لە نێوان کۆتایی سەدەی نۆزدەهەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا ئەوروپا بووە چاوگی سەرهەڵدانی چەندین پێشنیار بۆ گواستنەوەی جوولەکەکان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی کیشوەری ئەفریقا، ئەم پێشنیازانە داوای دامەزراندنی نیشتمانێکیان دەکرد بۆ جولەکەکان لە کیشوەری ئەفریقا.

 

ڕۆژهەڵاتناسی ئەڵمانی، پاوڵ دی لاگارد لە کتێبەکەیدا(Doyche Schriften)، بیرۆکەی گواستنەوەی جوولەکەکانی بۆ ماداغەشقەر خستەڕوو.

 

لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بیرۆکەی گواستنەوەی جوولەکەکانی ڕووسیا بۆ کۆلۆنی بەریتانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا کە ئێستا کینیایە، هاتە ئارا، دوای ماوەیەکی کەم ئەم بیرۆکەیە لەلایەن کۆنگرەی زایۆنیستەوە بە خەیاڵ ناوبراو هەوڵەکە، لەبارچوو.

بیرۆکەی گواستنەوەی جوولەکەکان بۆ وڵاتێکی ئەفریقا

لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠دا پلانی گواستنەوەی جوولەکەکانی ئەوروپا بۆ ماداغەشقەر سەریهەڵدایەوە، لەو کاتەدا پۆڵەندا باسی لە ئەگەری گواستنەوەی ملیۆنان جوولەکە بۆ ئەم دوورگەیە دەکرد کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا.

دوای ئەو لێکۆڵینەوانەی لەسەر ناوچەکە ئەنجامدرا، ئەم بیرۆکەیە وازی لێ هێنرا، پۆڵەندییەکان باسیان لە خراپی ژێرخانی ئابووری ناوچەیەک کرد، کە توانای میوانداریکردنی تەنها چەند هەزار خێزانێکی جوولەکەی هەیە.

 

لەگەڵ سەرهەڵدانی نازییەکان و دەستبەسەرداگرتنی ئەدۆلف هیتلەر بەسەر دەسەڵاتدا لە ئەڵمانیا، زۆرێک لە جوولەکەکان خاکەکانی ئەڵمانیایان بەجێهێشت و بەرەو ناوچە جیاجیاکانی جیهان کۆچیان کرد، جگە لەوەش سیاسەتی تۆقاندنی نازییەکان نەیتوانی بە ئامانجەکانی خۆی بگات، چونکە زۆرینەی جوولەکەکان پێیان باشتر بوو لە ئەڵمانیا بمێننەوە و بەرگەی ئەو مامەڵە خراپە بگرن کە نازییەکان بەرامبەریان ئەنجامی دەدا.

 

لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا، بیرۆکەی ناردنی جوولەکەکان بۆ ماداغەشقەر جارێکی دیکە هاتەوە پێشەوە و لە ساڵی ١٩٤٠دا گۆڕدرا بۆ پڕۆژەیەکی فەرمی.

 

نیشتمان لە ماداغەشقەر

لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٠، فرانز ڕادێماخەر، دیپلۆماتکار و بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بیرۆکەی گواستنەوەی جوولەکەکانی ئەوروپای بۆ ئەو وڵاتە خستەڕوو، کە ئەوکات کۆلۆنییەکی فەرەنسی بوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا.

 

بە پشتیوانی ئەدۆلف هیتلەر، لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ساڵی ١٩٤٠، بەرپرسی SS ئەدۆلف ئایشمان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ساڵانە، ئەگەری گواستنەوەی ملیۆنێک جوولەکەی لەسەر نزیکەی ١٢٠ کەشتی بازرگانی، بۆ ماداغەشقەر لە ماوەی ٤ ساڵدا خستبووە ڕوو، لە لایەکی ترەوە ئایشمان باسی لە پێویستی گۆڕینی ماداغەشقەر کرد بۆ دەوڵەتێکی هاوپەیمانی ئەڵمانیا و دامەزراندنی سیستمێکی ئەمنی توند لەوێ، بە سەرۆکایەتی تیمەکانی SS ، بۆ چاودێریکردنی جوولەکەکان و جموجوڵەکانیان.

 

ئایشمان لە ڕاپۆرتەکەیدا پشتڕاستی کردەوە، کە زۆرترین ڕێژەی ئەم جوولەکانە لە چەند ساڵی داهاتوودا بەهۆی بارودۆخی سەختی دوورگەی ماداغەشقەرەوە گیان لەدەست دەدەن.

 

ئایشمان جگە لە دانانی پارێزگارێکی گشتی ئەڵمانیا کە سەر بە SS بوو، داوای دامەزراندنی بانکێکی ئەوروپی لە ماداغەشقەر کرد بۆ چاودێریکردنی سامانی جوولەکەکان و کۆتاییهێنان بە بەشداریکردنیان لە ئابووری جیهانیدا.

 

بەهۆی شەڕە دەریاییەکان لە زەریای ئەتڵەسی و گەمارۆی دەریایی سەر بەریتانیا، ئەڵمانییەکان پڕۆژەی ماداگەشقەریان بە ناڕوون وەسف کرد.

لەگەڵ دۆڕانی بەریتانیا لە شەڕی نێوان ئاب و ئۆکتۆبەری ١٩٤٠، ئیدارەی ئەڵمانیا بڕیاریدا پڕۆژەی ڕاگواستنی جوولەکەکان بۆ ماداغەشقەر دوابخات.

 

تا ساڵی ١٩٤٢ ئەڵمانییەکان بە تەواوی وازیان لە بیرۆکەی دامەزراندنی نیشتمانێک بۆ جولەکەکان لەو ناوچەیە هێنا دوای پەسەندکردنی بەرنامەی چارەسەری کۆتایی پرسی جولەکەکان لە ئەوروپا.

زیاتر لە 10 هەزار زەوی تاپۆ کران
پێشت زیاتر لە 10 هەزار زەوی تاپۆ کران
لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت
دواتر لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت
ەیوەندیدار