زیاتر لە 10 هەزار زەوی تاپۆ کران



زیاتر لە 10 زەوی لە سنووری هەولێر تاپۆ کران و لە سبەینێوە خاوەن زەوییەکان دەتوانن بچن وێنەی تاپۆکانیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، کارەکانی 10 هەزار و 242 كارتی دیکە لە هەولێر تەواوكران.

ڕوونیشیکردەوە کە وێنەی تۆمار (تاپۆ) بۆ زەوییەکان دەركراوە و لە سبەینێوە خاوەن زەوییەكان دەتوانن سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی بكەن بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەكانیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پرۆسەی تاپۆكردنی زەوی كارت چەند ساڵێكە بەردەوامە و پێشتریش چەند هەزار پارچە زەویی دیكە وێنەی تۆماریان بۆ دەركراوە.

ڕوونیشیکردووە کە ژمارەی زەوییەکان بەم شێوەیەیە:

– (1600) كارت لە كانی قڕژاڵە.

– (220) كارت لە كەرتی 92ی شاوێس.

– (1800)كارت لە گڕەسۆری نوێ لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب.

– (590 ) كارت لە عرب كندی.

– (4332) كارت لە گوندی كۆری.

– (600) كارت لە قەرەچناغە لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب.

– (1100) كارت لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە.

ئەو وڵاتانە کامانەن کە دژی هێرشەکانی ئیسرائیلن بۆ سەر غەززە؟
پێشت ئەو وڵاتانە کامانەن کە دژی هێرشەکانی ئیسرائیلن بۆ سەر غەززە؟
هیتلەر هەوڵیدا لە ئەفریقا نیشتمانێک بۆ جوولەکەکان دروست بکات
دواتر هیتلەر هەوڵیدا لە ئەفریقا نیشتمانێک بۆ جوولەکەکان دروست بکات
ەیوەندیدار