لە سنووری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت



بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵان بەردەوامە و لە ئایندەیەکی نزیکدا شاری سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ” وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی سەد و پێنج ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین دابینکردووە، لە بەرواری ٩ ی تشرینی یەکەم دەست بەدابەشکردنی کرا”.

ئاماژەی بەوەکرد، ” لە سنووری پێنجوێن، ناحیەکانی سەیدسادق، ناحیەکانی هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان نەوت بەسەر ٢٨ هەزار و نۆ سەد و چل و پێنج خێزان دابەشکراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا شاری سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە”.

سەبارەت بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ” پێش هاتنی وەرزی سەرما گفوتگۆ لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کراوە، پێویست ناکات هیچ لایەن و فراکسیۆنێکی پەرلەمان موزایەدە لەسەر دابینکردنی نەوتی هاووڵاتیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بکات”.

 

هیتلەر هەوڵیدا لە ئەفریقا نیشتمانێک بۆ جوولەکەکان دروست بکات
پێشت هیتلەر هەوڵیدا لە ئەفریقا نیشتمانێک بۆ جوولەکەکان دروست بکات
کوشتنی منداڵیکی فەلەستینی سەرۆکی ئەمریکا تووشی شۆک دەکات
دواتر کوشتنی منداڵیکی فەلەستینی سەرۆکی ئەمریکا تووشی شۆک دەکات
ەیوەندیدار