مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوا هەڵوێستیان ڕاگەیاند



دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت، دەستەكەمان بەهیچ جۆرێك كۆڵنادەین تا گەیشتن بەچارەسەری مووچەكەمان و هەموو جۆرە شایستەیەك، كە بەمافی خۆمانی بزانین.

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ڕاگەیەنراوێكدا سەبارەت بە لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، ئێمە ناچارین لەماوەی داهاتودا سكاڵا لەسەر سەرجەم بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە تۆمار بكەین، كەماوەی ۹ساڵە هەرچی سوكایەتیە بەمامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی دەكرێت لەپای ئەو بێدەنگیەیان كەبەئێستاشەوە هەر بێدەنگن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
تاخاوەن ماڵ دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت
۱ـ لامان سەیرە لەئەنجامی بڵاو بونەوەی زانیاری لەسەركردنەوەی دەرگای چەند خوێندنگاو قوتابخانەیەك بێ ناو هێنانی هیچ بەڕێوبەرێك وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوبەرەكان ئەمە بەسوكایەتی بزانن بەلام حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی چەندین ساڵە سوكایەتی بەژیان و پێگەو شكۆی چەندین مامۆستای هاوپیشەیان دەكات ئەوە بەسوكایەتی تێنەگەیشتون!
۲ـ حكومەتی هەرێم ماوەی (۳۲) ساڵە مافی هەموو خەڵكی هەرێم پێشێل دەكات و دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ لەبەرپرسێكی ئەم هەرێمەی نەكۆڵیەوە! تا دێت دۆخەكە رۆژ بەرۆژ ئاڵۆزتر و خراپتردەبێت!
۳_ دیارە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە شەڕی ئەندامانی حیزبەکەی بە مامۆستایانی بەهەڵوێستی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ئەفرۆشێت و لە ئاشکرابونی کادرەکانیان لەناوەندەکانی خوێندندا تەواو نیگەرانی کردون بۆیە هەڕەشەی بێ بنەما ئاراستەی مامۆستایان دەکەن.
٤_ ئێمە ناچارین لەماوەی داهاتودا سكاڵا لەسەر سەرجەم بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە تۆمار بكەین، كەماوەی ۹ساڵە هەرچی سوكایەتیە بەمامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەرانی دەكرێت لەپای ئەو بێدەنگیەیان كەبەئێستاشەوە هەر بێدەنگن.
بۆیە دەستەكەمان بەهیچ جۆرێك كۆڵنادەین تا گەیشتن بەچارەسەری موچەكەمان و هەموو جۆرە شایستەیەك كەبەمافی خۆمانی بزانین

دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و
فەرمانبەرانی نارازی
۱٤ / ۱٠ / ۲٠۲۳

 

کۆشکی ڤێرسای و پارکەکەی داخرا
پێشت کۆشکی ڤێرسای و پارکەکەی داخرا
بانکی ناوەندی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری زیاد کردووە
دواتر بانکی ناوەندی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری زیاد کردووە
ەیوەندیدار