بانکی ناوەندی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری زیاد کردووە



بانکی ناوەندی عێراقی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئاستێکی باڵا بەرزکردۆتەوە و بە تێکرایی ڕۆژانە زیاتر لە 199 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە بەشێوەی نەقد و حەواڵە.

بانکی ناوەندی فرۆشی هەفتەی رابردوو بە رێژەی ٪٩.٦ زیاترە لە هەفتەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەم، بە تێکرا ٢٢١ ملیۆن و ٢٢١ هەزار دۆلار رێژەی فرۆش زیادی کردووە ، لەو رێژەیەش ١٨٣ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەو ٣٧ ملیۆن و ٦٠٧ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوە.

بەرزترین فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە، کە فرۆشی ٢٠٨ ملیۆن و ٣٨٧ هەزار و ٤٥٨ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشی ڕۆژی یەکشەممە بووە، کە فرۆشی ١٩٥ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلار بووە.

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٨٥٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار و ٣٩٧ دۆلار بووە، کە بە بەراورد بە فرۆشی کاش ٪٨٣ زیادیکردووە، کە ١٤١ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار دۆلار بووە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوا هەڵوێستیان ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوا هەڵوێستیان ڕاگەیاند
تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خۆی یەکلایی کردەوە
دواتر تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خۆی یەکلایی کردەوە
ەیوەندیدار