تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خۆی یەکلایی کردەوە



کۆمپانیای هێلە بۆرییەکانی حکومەتی تورکیا نوسراوێکی ئاراستەی کۆمپانیای سۆمۆ ی عێراقی کردووە و تێیدا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی ١٠ ەوە،

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “Iraq oil report” ، کۆمپانیای هێڵی بۆرییەکانی حکومەتی تورکیا “بۆتاس” نوسراوێکی فەرمی ئاڕاستەی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق “سومۆ” کردوە و تێیدا هاتووە، هێڵی بۆرییەکانی ITP (هێلی بۆرییەکانی نێوان عێراق و تورکیا) بۆ گواستنەوەی نەوت ئامادە دەبێت، و لە بەرواری دیاریکراودا دەتوانرێت دەست بە کارەکانی بکاتەوە،

ITP ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی 4ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵەوە بۆرییە نەوتییەکانی نێوان عێراق و تورکیا ئامادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن.

بەپیی ئەم نوسراوەبێت، ماوەی ١٠ ڕۆژە هێڵی بۆریی نەوتییەکان ئامادەن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام هۆکاری هەناردەنەکردنی لە عێراق ئاشکرا نەکراوە،

لە رۆژی 25ی مانگی 3 ی ئەمساڵەوە بە بڕیاری ژوری ناوبژیوانی پاریس، لەسەر نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە.

بانکی ناوەندی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری زیاد کردووە
پێشت بانکی ناوەندی ڕێژەی فرۆشی دۆلاری زیاد کردووە
بەهۆکارێکی ئەمنی مۆزەخانەی لۆڤەر داخرا
دواتر بەهۆکارێکی ئەمنی مۆزەخانەی لۆڤەر داخرا
ەیوەندیدار