بەهۆکارێکی ئەمنی مۆزەخانەی لۆڤەر داخرا


به‌هۆی‌ هەندێک مه‌ترسی‌ ئه‌منییه‌وه‌، مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌رگاكانی به‌رووی گه‌شتیاراندا داخست كه‌ گه‌وره‌ترین مۆزه‌خانه‌ی جیهانه‌.
ئەمڕۆ شەممە، مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەڕەنسا بە هۆکارێکی ئەمنی مۆزەخانەکەی بە ڕووی هاووڵاتیان و سەردانیکەراندا داخست، وته‌بێژی مۆزه‌خانه‌كه‌ به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه‌ پاش ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی نوسراومان پێگه‌یشت كه‌ باس له‌مه‌ترسی ده‌كات له‌سه‌ر مۆزه‌خانه‌كه‌ بڕیارماندا مۆزه‌خانه‌كه‌ له‌ سه‌ردانكه‌ران چۆڵ بكرێت و دامانخست.

داخستنی‌ مۆزه‌خانه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی پێشتر له‌شاری ئاراسی باكوری فه‌ره‌نسا به‌چه‌قۆ هێرشكرایه‌ سه‌ر مامۆستایه‌ك و كوژرا و دوو كه‌سی‌ تریش برینداركران.

مۆزەخانەی لۆڤەر یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین مۆزەخانەکان لە جیهاندا و ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەکەن بۆ بینینی ئاسەوارە مێژوویەکان.

تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خۆی یەکلایی کردەوە
پێشت تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم خۆی یەکلایی کردەوە
لەبەرکردنی جلی تەسک و ماکیاژی تۆخ قەدەغە دەکرێت
دواتر لەبەرکردنی جلی تەسک و ماکیاژی تۆخ قەدەغە دەکرێت
پەیوەندیدار