گەنجێکی کورد باشترین سەرتاشی بەریتانیایە



دانیاڵ رەسووڵی گەنجێکی کوردە کە بە سەرتاشی ناوی خۆی و کوردی لە بەریتانیا درەوشاندووەتەوە. دانیاڵ خەڵاتی باشترین سەرتاشی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ وەرگرتووە و سەرتاشێکی لێهاتووە، لەبارەی خەڵات و کارەکە و ناوبانگەکەیەوە دەڵێت، “سەرتاشی لێرە جیاوازە و هونەرێکی تایبەتە، “گرنگە دیزاینی قژتاشین بە خێرایی و خاوێنی بکرێت.”

دانیاڵ رەسووڵی ئاماژەی بەوەکرد، “لە کوردستان تەنیا سەرتاشیم دەکرد، واتە هیچ هونەرێکم بەکارنەدەهێنا، بەڵام لە بەریتانیا زیاتر وێنە لەناو قژ دروست دەکەم و هونەری جیاواز بەکاردەهێنم، لێرەش ویستی زۆری لەسەرە، بەگشتی ستایلی قژتاشین لە بەریتانیا زۆر جیاوازە لە کوردستان.”

سەبارەت بە وەرگرتنی خەڵاتەکەی ئەوەی خستەڕوو، “پێشتر بەشداریم لە کێبڕکێی باشترین سەرتاشدا کرد لە شاری مانچێستەر و سەرکەوتوو نەبووم؛ بەڵام لە رکابەریی ئەمساڵ توانیم سەرکەوتن بەدەستبهێنم و ببم بە یەکەم و  بووم بەباشترین سەرتاشی بەریتانیا بۆ ساڵی ٢٠٢٣.”

ئەو گەنجە کوردە بەهرەمەندە خەڵکی پشدەری باشووری کوردستانە و دەڵێت، “لێرە خولی سەرتاشیم هەیە و خەڵک فێری سەرتاشی دەکەین. کورد ئێستا لە بەریتانیا لە سەرتاشین پێشەنگە، لە کاتێکدا پێشتر تورکەکان باشترین سەرتاش بوون.”

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
خاوەن قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە
دواتر خاوەن قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە
ەیوەندیدار