خاوەن قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە



خاوەنی دوکان و قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، ماوەی پێنج ساڵە چاوەڕوانی تەواوبوونی پڕۆژەکەن، بەڵام تا ئێستا تەواو نەبووە و بەڵێنەکانی پێیان دراوە جێبەجێنەکراوە، داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کرد بە زووترین کات وەڵامیان بدەنەوە.

نوێنەری خاوەنی دوکان و قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە ئێمە پڕۆژەکەمان کڕیووە، بە نزیکەیی ٤٠٠ خێزان بەشداریمان لە کڕینی ئەم پڕۆژەیە کردووە کە بەشێکی زۆریان ماڵ و موڵکیان بۆ فرۆشتووە، نرخی پڕۆژەکە زیاترە لە ٥٠ ملیۆن دۆلارە، بەڵام پڕۆژەکە پشتگوێخراوە و تا ئێستا دەستبەکار نەبووە”.

خاوەنی دوکان و قاتعەکانی عەلوەی ڕۆژئاوا ئەوەیان خستەڕوو، ” بەڵێنیان پێدابووین عەلوەی ناو بازاڕ دابخرێت و تەنها عەلوەی ڕۆژئاوا لە تاسلوجە بمێنێتەوە، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو، هەر بۆیە ماوەی ٣ مانگ کردمانەوە و بەهۆی نەبوونی بازاڕەوە ناچاربووین دایبخەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو گرێبەستەی کردوومانە ١٩ بڕگەی تێدایە کە جێبەجێنەکراوە، ماوەی تەواوکردنی ١٨ مانگ بوو، بەڵام ماوەی ٥ ساڵە تەواو نەبووە، چەندین جار پەیوەندیمان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کردووە، بەڵام بە دەنگ داواکارییەکانەوە نەهاتوون، خاوەنی پڕۆژەکەش بەردەوام بەڵێندەدات و هیچی جێبەجێنەکردووە”.

عەلوەی نوێی سلێمانی دەکەوێتە ناوچەی تاسڵوجە ماوەی چەند ساڵێکی پرۆژەکە تەواو بووە تەنها سێ مانگ کاسبکاران کاریان تێداکرد و دواتر داخرا.

 

گەنجێکی کورد باشترین سەرتاشی بەریتانیایە
پێشت گەنجێکی کورد باشترین سەرتاشی بەریتانیایە
ئێران دۆزینەوەی گەورەترین کێڵگەی غازی ڕاگەیاند
دواتر ئێران دۆزینەوەی گەورەترین کێڵگەی غازی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار