سەدر بڕیاریدا ئاو بۆ خەڵكی غەززە دابین بكات



موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی ئاو بۆ کەرتی گەمارۆدراوی غەززە لە ڕێگەی سوریا یان میسرەوە.

موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی بەشێک لە حوکمڕانانی عەرەب کرد، کە پشتیوانی لە دۆزی فەڵەستین ناكەن و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاشی بە “پیرە پیاو” وەسف کرد، ئەوەش بەهۆی پشتگیریکردنی ئیسرائیل.

وتیشی: “ئەوەی جەنگاوەرانی غەززە دەیكەن، جیهادە و دەبێت هەموو لایەك پشتگیری بكەن”.

قسەكانی سەدر لە كاتێكدایە، چەند رۆژێكە حكومەتی ئیسرائیل گەمارۆكانی سەر غەززەی توندكردووەتەوە و شەوی ڕابردووش ئاوی لە كەرتەكە بڕی.

 

محەمەد؛ ئەو منداڵەی بە چەكی قەدەغەكراوی تورکیا سووتا چی بەسەرهات؟
پێشت محەمەد؛ ئەو منداڵەی بە چەكی قەدەغەكراوی تورکیا سووتا چی بەسەرهات؟
محەمەد حاجی مەحمود هەڵوێستی لەسەر ناردنی مووچە لە بەغداوە ڕاگەیاند
دواتر محەمەد حاجی مەحمود هەڵوێستی لەسەر ناردنی مووچە لە بەغداوە ڕاگەیاند
ەیوەندیدار