محەمەد حاجی مەحمود هەڵوێستی لەسەر ناردنی مووچە لە بەغداوە ڕاگەیاند



سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە دەبێت دابەشكردنی مووچە لە ڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە بێت.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیل دیموكراتی كوردستان لە پەراوێزی دیداری مێری لە هەولێر بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “حزبە سیاسییەكانی هەرێم هەموویان لەگەڵ ئەوەن پێكەوە هەوڵ بدەین ماڵی كوردستانی ڕێكبخەین و پێكەوە كاربكەین”.

ڕاشیگەیاند، ئەو دۆخی پەرت و بڵاویەی ناو ماڵی هەرێم دەبێت بەرنامەیەكی بۆ دابنێین و لەسەری كاربكەین.

وتیشی، “بۆ پرسی مووچە، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە و دەبێت حكومەتی عێراق مووچە بنێرێت و بەپێی دەستووری عێراقی دەبێت مووچە لەڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە دابەش بكرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا بەشێكی زۆری فەرمانبەران و مامۆستایان بایكۆتیان ڕاگەیاندووە و داوایان لە عێراق كردووە ڕاستەوخۆ مووچە دابەش بكات و لەناو پەرلەمانی عێراقیش چەند فراكسیۆنێك پڕۆژەیەكیان پێشكەش كردووە بۆ دابەشكردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە، بەڵام حكومەتی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە.

سەدر بڕیاریدا ئاو بۆ خەڵكی غەززە دابین بكات
پێشت سەدر بڕیاریدا ئاو بۆ خەڵكی غەززە دابین بكات
چەندین موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا
دواتر چەندین موشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا
ەیوەندیدار