محەمەد؛ ئەو منداڵەی بە چەكی قەدەغەكراوی تورکیا سووتا چی بەسەرهات؟



“محەمەد حەمید”، ئەو منداڵەی لە سەرێ‌ كانی بەهۆی بۆمبی “فسفۆڕی سپی” كە چەكێكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتییە و توركیا ڕۆژئاوای كوردستانی پێ‌ بۆردومان كرد، جەستەی سووتا، ئێستا گەڕاوەتەوە خوێندن و وەك خۆی دەڵێت: “بەشێكی جەستەی شێواوە و دەیەوێت بە بەدەستهێنانی بڕوانامەیەك كار بكات و یارمەتی باوكی بدات”.

محەمەد، ئەو منداڵە تەمەن 15 ساڵەیە، كە ئێستا تووشی شێواوی بوو لە زۆربەی جەستەیدا بووە، بەهۆی ئەو سوتانەی کە لە ئەنجامی بۆردومانی ماڵەکەیان لە شاری سەرێ کانی، لە کاتی لەشکرکێشی و داگیرکردنی لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە، لە کۆتایی ساڵی 2019دا بە بۆمبی فسفۆری سپی تورکی سوتێنرا.

محەمەد دووچاری سووتانی پلە چوار لە زیاتر لە سەدا 50ی جەستەیدا بووەوە، باوکی ناچار بوو بیگوازێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ فەرەنسا بەهاوکاری رێکخراوی خێرخوازی بارزانی، بۆ چارەسەرکردنی ئەو سوتاوییەی، کە ئەو ماددە فسفۆرییە گەشتبووە جەستەی.

محەمەد بە نۆرس پرێس-ی وتووە، “بەهۆی ئەو شێواوییەی لە جەستەم و دەستەکانمدا بە تایبەتی ڕوویداوە، لە ئێستادا ناتوانم کاربکەم و یارمەتی باوکم بدەم”.

بەهۆی باری تەندروستییەوە، باوکی لە هەندێک خولی تایبەتدا ناوی تۆماری دەکات، محەمەدیش دەڵێت: “من لە پۆلی هەشتەمم لە قوتابخانەکەم، بۆ ئەوەی بتوانم لە داهاتوودا بڕوانامە بەدەستبهێنم، تا بتوانم هاوکاری باوکم بکەم لە خەرجییەکانی ماڵەوەدا”.

لە فەرەنسا 8 نەشتەرگەری جوانکاری بۆ محەمەد ئەنجامدراوە، دواتر بەرێگەی هەرێمی کوردستانی عێراقدا گەڕایەوە و لەوێشەوە بۆ ڕۆژئاوا و پاشان بۆ کامپێکی شاری حەسەکە، کە بۆ ئاوارەکانی سەرێ کانی تەرخانکراوە.

حەمید محەمەد، باوکی محەمەد، شەش منداڵی دیکەی هەیە، کە ئێستا لە کامپی سەرێ کانی لە باشووری شاری حەسەکە نیشتەجێن، باوکەکە لەسەر تانکەرەکەی کاردەکات بۆ گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە بۆ کامپەکانی ناو شارەکەوە، بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانەکەی دابین بکات.

حەمید بە دڵتەنگیەوە باس لە دۆخی کوڕەکەی دەکات، لەکاتێکدا هەوڵدەدات دڵنەوایی بدات بە خوێندن و درێژەدان بە ئاستی خوێندن، بۆ ئەوەی منداڵەکەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بۆردومانی فسفۆری تورکیی لەبیربچێتەوە.

باوکی محەمەد وتى، “هەست بە بارودۆخی کوڕەکەم دەکەم، چونکە باری تەندروستی کوڕەکەم وای لێدەکات نەتوانێت کاری قورس ئەنجام بدات، بۆیە زۆر یارمەتی دەدەم لە خوێندندا بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت و بڕوانامەیەکی باش بەدەست بهێنێت کە لە داهاتوودا یارمەتی بدات”.

حەمید گلەیی لەوە دەکات کە دەزگا و رێکخراوە خزمەتگوزاری و کۆمەڵایەتییەکان بارودۆخی منداڵەکەیان لەبیر کردووە و دەڵێت: “شەش مانگ یان زیاترە رێکخراوێکی مرۆیی یان دەزگایەکی راگەیاندن سەردانی نەکردووین بۆ ئەوەی پرسیارمان لێ بکات و دڵنیامان بکاتەوە لە بارودۆخی کوڕەکەم، ئەمەش جێگەی شەرمە، وەک ئەوەی ئەوان چیرۆکی محەمەدی کوڕم و ئەوەی بەسەریدا هاتووە لەبیرکردبێت”.

محەمەد، ئەو منداڵەی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بە فسفۆری سپی لە سەرێ کانیێ سوتێنرا – نۆرس پرێس

داوا دەكرێت بە مەرجی “پلەبەرزكردنەوە” بایكۆت بشكێنرێت
پێشت داوا دەكرێت بە مەرجی “پلەبەرزكردنەوە” بایكۆت بشكێنرێت
سەدر بڕیاریدا ئاو بۆ خەڵكی غەززە دابین بكات
دواتر سەدر بڕیاریدا ئاو بۆ خەڵكی غەززە دابین بكات
ەیوەندیدار