محەمەد بن سەلمان: ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکانی “ئیسرائیل” و “حەماس” دەکەین



محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، لە پەیامێکیدا مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستینی ئاگادارکردەوە، کە کار بۆ پێشگرتن لە “فراوانبوونی” بازنەی ململانێکانی ناوچەکە دەکات، دوای پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە و دەوروبەری.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەدا بڵاویکردەوە، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ مەحمود عەباسی جەختی لەوە کردەوە کە شانشینی سعودیە ” لە پشت گەلی فەلەستینی دەوەستێتەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانیان لە پێناو ژیانێکی شکۆمەندانە.”

محەمەد بن سەلمان جەختی لەوە کردەوە کە شانشینی یەکگرتوو هەموو هەوڵێک دەدات و پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان دەکات، بۆ وەستاندنی پەرەسەندنی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و بە ئامانج نەگرتنی نەکردنی خەڵکی مەدەنی.

هاوکات شازادەی جێنشین لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و هەروەها شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن تاوتوێی ڕەوشی سیاسی و سەقامگیری ناوچەکەی کردووە، لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی غەززە.

مانگی ڕابردوو شازادەی جێنشینی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بۆ فۆکس نیوز جەختی لەسەر “گرنگی پرسی فەلەستین” بۆ شانشینی سعودیە کردەوە و وتی “پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.”

شرۆڤەکاران دەڵێن، شەڕە بەردەوامەکان زیانی زۆری بە پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل گەیاندووە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکەی لیواکانی ئەلقەسام، قۆڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە شەممەی ڕابردووەوە ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل زیاتر لە ٩٠٠ کەسی تێپەڕاندووە، ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکەی دایەوە بە بۆردومانی غەززە، کە زیاتر لە ٦٨٧ کەس کوژراون کە ١٤٠ منداڵ و ١٠٥ ژنی تێدایە.

 

ئەمجارە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوتەوە
پێشت ئەمجارە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوتەوە
بەهای دۆلار بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر بەهای دۆلار بەشیوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ەیوەندیدار