ئەمجارە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوتەوە



پرۆفیسۆرە فەڕەنسییەکە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوت، ئەویش دوای ئەو هێرشەی کە بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامی دا.

بێرنارد هێنری لیڤی، پرۆفیسۆری فەڕەنسی کە بەردەوام لەو ناوچەکانی جەنگ و ناسەقامگیریی دەبینرێت، وێنەیەکی خۆی لە شاری سدیرۆتی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە، سدیرۆت بووەتە یەکێك لەو ناوچانەی لەلایەن حەماس و گروپە فەڵەستینییەکانەوە دەکرێنە ئامانج.

لیڤی ئەمڕۆ سێشەممە، وێنەکەی لە ستۆری هەژمارەکەی لە فەیسبووك بڵاوکردەوە لەگەڵ ژمارەیەك ئیسرائیلیدا دەردەکەوێت و لەسەر تەرمێك دەگرین، بەڵام ئاماژەی بە مێژووی وێنەکە نەداوە.

بێرنارد لیڤی ڕووخسارێکی ناسراوە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەویش دوای ئەوەی لە کاتی ڕیفراندۆمەکەی 2017دا بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستاندا دەردەکەوت و پشتیوانی لە ئەنجامدانی دەکرد.

بەڵام دوای تێکچوونی دۆخەکە، بێرنارد لیڤی هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت.

كارمه‌ندی پرۆژه‌یەکی ئاو لە کاتی کارکردن خنکا
پێشت كارمه‌ندی پرۆژه‌یەکی ئاو لە کاتی کارکردن خنکا
محەمەد بن سەلمان: ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکانی “ئیسرائیل” و “حەماس” دەکەین
دواتر محەمەد بن سەلمان: ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێکانی “ئیسرائیل” و “حەماس” دەکەین
ەیوەندیدار