“ئەمساڵ شارۆچکەی دوکانیشم نەبینیوە، کەچی غەرامەم لە هەولێرەوە بۆ هاتۆتەوە”



هێشتا کێشەی شۆفێران لە گرانی نرخی سەرپێچی کامێراکانی چاودێری و خاڵ بۆ خاڵ چارەسەر نەکراوە، کێشەیەکی دیکەشیان بۆ زیادبووە.

ڕێبوار ئەحمەد ١٣ ساڵە کاری شۆفێری تەکسییە، بەپێی وتەکانی خۆی بە درێژایی ئەمساڵ لە شاری سلێمانی دەرنەچووە.

لە ڕۆژی ١٦ی مانگی سێی ئەم ساڵدا وەک هەمیشە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی باج و دەرامات کاردەکات، ئێوارە دەگەڕێتەوە ماڵەوە، بەڵام نامەیەکی بۆ دێت کە نوسراوە، بڕی ٣٠ هەزار غەرامەی بۆ هاتووەتەوە.

ئەو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کردووە، لەوێ پێیان ڕاگەیاندووە، دەبێت بچێتە هەولێر و بەڵگە بهێنێتەوە کە لەو کاتەدا لە ماڵەوە بووە، ئەو کاتە بۆی لادەبرێت.

ڕێبوار ئەحمەد “جا ئەگەر بچمە هەولێر و بێمەوە خەرجی زیاتر لە ٥٠ هەزارم دەبێت، جا ئەگەر وابێت هەر ٣٠ هەزار سەرپێچییەکە دەدەم، چۆن دەکرێت هەردووکیان سەر بە وەزارەتی ناوخۆن بەڵام پەیوەندییان نەبێت؟”.

لەبارەی ئەم کێشەیەوە بە پۆلیسی هەولێر بە خەڵكی ڕاگەیاند، هەر شۆفێرێک تووشی ئەم کێشەیە بووە دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئەو پارێزگایە بکات، کە نامەی سەرپێچییەکەی بۆ هاتووەتەوە.

شۆفێرانی هەرێمی کوردستان بەدەست چەندین کێشەی وەک، کوالێتی و نرخی بەنزین و خراپی شەقامەکان دەناڵێنن، ئێستا کێشەی دیکەشیان بۆ زیادبووە.

لە ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ٦٩ بیانی گیانیان لەدەستداوە
پێشت لە ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ٦٩ بیانی گیانیان لەدەستداوە
ئاکام و مەلام عەبدوڵا، سیما دیارەکەی مزگەوتی گەورە
دواتر ئاکام و مەلام عەبدوڵا، سیما دیارەکەی مزگەوتی گەورە
ەیوەندیدار