ئاکام و مەلام عەبدوڵا، سیما دیارەکەی مزگەوتی گەورە



ئەوان ساڵانێکە بەیەکەوە ڕۆژەکانیان بەڕێدەکەن، بوونەتە سیمایەکی دیاری مزگەوتی گەورە
مەلا عەبدوڵا و ئاکامی کوڕی زیاتر لە سی ساڵە هەموو ڕۆژێک بەیەکەوە دەچنە مزگەوتی گەورە، یەکێکن لە سیما دیارەکانی مزگەوتی گەورە، بە دەگمەن ڕوودەدات لەوێ بەیەکەوە نەیانبینت.
چیرۆکی ژیانیان جیاوازترە، مەلا عەبدوڵا یەکێکە لە قورئان خوێنە نابیناکانی مزگەوتی گەورە، لە تەمەنی دوو ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ئاوڵەوە لە ساڵی ١٩٥٩ چاوەکانی لەدەستداوە.
لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەچێتە حوجرە، خوێندن تەواو دەکات، بە ساڵێک و پێنج مانگ توانیویەتی سەرجەم قورئانی پیرۆز لەبەر بکات، سەرودەری لەگەڵ هۆنراوە کلاسیکەکان کردووە، زۆرینەی هۆنراوەکانی لەبەرە.
مەلا عەبدوڵا ساڵی ١٩٨٢ هاوسەرگیری کردووە، دوو کچ و کوڕێکی هەیە.
ئاکام ساڵی ١٩٨٣ لەدایکبووە، لەگەڵ لەدایکبوونیدا نەخۆشی داون سیندرۆمی هەبووە، ناتوانێت بە باشی بدوێت، بەڵام خەمخۆرییەکەی بۆ سەلماندووە.
لە پاش ڕاپەرینەکەی ساڵی ١٩٩١، ڕۆژانە بەردەوام لەگەڵ باوکیدا لە مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەسەردەکاتەوە، سی ساڵە هاوڕێگان.
لە کوێ ماندووبێت لەوێ کورسیەکە بۆ باوکی دادەنێت، بە وردی ئاگای لە باوکی دەبێت.
لەگەڵ خۆرئاوابوون دەگەڕێنەوە ماڵەوە، ئاکام بووەتە چاوەکانی، باوکیشی بووەتە ڕێنیشاندەری ژیان و مامۆستایەکی ئارامگر.

“ئەمساڵ شارۆچکەی دوکانیشم نەبینیوە، کەچی غەرامەم لە هەولێرەوە بۆ هاتۆتەوە”
پێشت “ئەمساڵ شارۆچکەی دوکانیشم نەبینیوە، کەچی غەرامەم لە هەولێرەوە بۆ هاتۆتەوە”
سەرۆ قادر: ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری حەماس دەکەن پێشتر پشتگیری داعشیان دەکرد
دواتر سەرۆ قادر: ئەوانەی لە کوردستان پشتگیری حەماس دەکەن پێشتر پشتگیری داعشیان دەکرد
ەیوەندیدار