لە ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا ٦٩ بیانی گیانیان لەدەستداوە



لەسەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستیندا تا ئێستا ٦٩ کەس کە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینیدا ٦٩ کەس کە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاوازن گیانیان لەدەستداوە .

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە هەڵگری ڕەگەزنامەکانی فەرەنسی، ڕوسی، ئەرجەنتینی، ئیتاڵی، ئەمریکی، بەریتانی، نیپاڵی، ئەڵمانی، تایلەندی و بەرازیلین.

باس لەوەشکراوە، سەرباری ئەوەی چەندین کەس بێسەروشوێن بوون ، ژمارەیەک کەسی دیکە وەک دیل دەستبەسەرکراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گروپە چەکدارەکانى بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەزاران موشەکیان لە کەرتى غەزەوە ئاراستەى ئیسرائیل کرد و دەیان چەکداریشیان دزەیان کردە ناو خاکى ئیسرائیل و گرژی و ئاڵۆزی توند درووست بوو لەبەرامبەردا ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆردومانی بۆسەر کەرتی غەزە دەستپێکرد، بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ کەس لە هەردوو لا گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە چوار هەزار کەسیش بریندار بوون.

باران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پێشت باران و هەورە تریشقە ئەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
“ئەمساڵ شارۆچکەی دوکانیشم نەبینیوە، کەچی غەرامەم لە هەولێرەوە بۆ هاتۆتەوە”
دواتر “ئەمساڵ شارۆچکەی دوکانیشم نەبینیوە، کەچی غەرامەم لە هەولێرەوە بۆ هاتۆتەوە”
ەیوەندیدار