پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان



وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، دواین بڕی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، ” چەکی شایستەی داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە هەرێمی کوردستان، کە بەم شێوازەیە سلێمانی حەفتاو حەوت ملیار و سێ سەد و حەفتا و چوار ملیون دینار، هەولێر بڕی پەنجاو یەک ملیار و سەد و هەشتا و شەش ملیون و شەش سەد و هەشتا و یەک هەزار دینار، دهۆک بڕی سی و هەشت ملیار و نۆسەد و شەست و سێ ملیون و پێنج سەدو نۆ هەزار دینار”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواوبوون دەست بەدابەشکردنی چەکی بانکی دەکرێت لەڕێگای سایلۆکان بەپێی ڕۆژی ڕادەست کردنی گەنمی جوتیاران بە سایلۆکان، شایانی ئاماژە پێدانە کە ئەوبڕە پارەیە دوا بڕی پارەی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢٣.

بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
پێشت بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست
تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکرد
دواتر تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار