بومەلەرزە پارێزگایەکی عێراقی هەژاند



ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، بومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، دەستەی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاشکرای کردووە بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاندووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، گوڕی بومەلەرزەکە ٤.٥ پلەبووە بەپێی پێوەری رێختەر و لەسنووری نێوان عێراق و ئێران لە دووری ١٧ کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالە ڕوویداوە.

ئەوەخراوەتەڕوو، بومەلەرزەکە لەلایەن دانیشتوانی نزیک سنوورەکانەوە هەستی پێکراوە و تا ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی دیاری نەکراوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لەگەڵ ئاژەڵدا دەجەنگین و غەززە بە تەواوی گەمارۆ دەدەین
پێشت وەزیری بەرگری ئیسرائیل: لەگەڵ ئاژەڵدا دەجەنگین و غەززە بە تەواوی گەمارۆ دەدەین
ڕێنماییەکانی حەج و عومرە بۆ ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
دواتر ڕێنماییەکانی حەج و عومرە بۆ ئەمساڵ بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار