لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا، ئێران سەرکەوت



ئەو شەڕەی حەماس دەستیپێکرد، کە توانی سەدان ئیسرائیلی بکوژێت و ژمارەیەکی زۆر سەرباز و مەدەنی دەستگیر بکات دوای ئەوەی توانی بچێتە قووڵایی ئیسرائیلەوە، پرسیارگەلێکی زۆر دەوروژێنێت و لە نێو ئەو پرسیارانەشدا چارەنووسی حکومەتی نەتانیاهۆ و سەرمایەگوزارییە سیاسی و سەربازییەکەی ئێران بوونی هەیە.

 

ڕووداوەکە لە سەرەتای دەستپێکردنیدایە و ئەنجامەکانیش نادیارن، ئەنجامی ئەو شەڕەی کە “حەماس” لە یادی ٥٠ ساڵەی جەنگی ئۆکتۆبەر دژی ئیسرائیل دەستیپێکرد، هەرچییەک بێت، ئەوە دەمێنێتەوە کە ئەم شەڕە لە سەرووی هەمووشیانەوە، توانای ئێران بۆ زیانگەیاندن بە ئیسرائیل بە قووڵی و سەرکەوتنەکانی لەم کارەدا دەسەلمێنێت.

 

شەڕەکە سەرکەوتنێکی ئێرانییە بەسەر ئیسرائیلدا، بنیامین ناتانیاهۆ، بیری لەوە دەکردەوە کە هێرش بکاتە سەر ئێران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بکاتە ئامانج، لەبری ئەوەی گورزێکی وا ئاراستە بکات، گورزێکی ناڕاستەوخۆی وای لێوەرگرت کە داهاتووی سیاسی خۆی پێخستە مەترسییەوە.

 

شەڕی ئێستای نێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، شەڕێکە پێدەچێت بەرفراوانتر بێت، ڕەنگدانەوەی ئەو گۆڕانکارییە گەورانەیە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ماوەی نیو سەدەدا شاهیدی بوون.

 

ئێستا تاران نەک هەر چوار پایتەختی عەرەبی کە بریتین لە بەغدا، دیمەشق، بەیروت و سەنعا، بەڵکوو کەرتی غەززەشی کۆنترۆڵ کردووە، حەماس لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٧ەوە کەرتی غەززەی کۆنترۆڵ کردووە، ئێران لە ڕێگەی حەماسەوە زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی کە لە ٣٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشەدا دەژین خاوەندارێتی دەکات.

 

کۆنتڕۆڵی کاریگەری حەماس بەسەر غەززەدا بە کودەتایەک دەستیپێکرد کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر لە دژی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین و فەتح ئەنجامیاندا، لە کاتێکدا مەحمود عەباس(ئەبو مەزن) بی هیچ جوڵە و دەسەڵاتێک تەماشای دۆخەکەی دەکرد، تا ئەمڕۆش ئەبومازن بەردەوامە لە ڕوانێنێکی بێ دەسەڵاتانەی خۆی بەسەر حەماس و دابەزینی کێرڤی دەسەڵاتی نیشتمانیی فەلەستین.

 

پاساوی ئیسرائیل بۆ کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە لە مانگی ئابی ٢٠٠٥ دا، نەبوونی سوودی کۆنترۆڵکردنی کەرتی غەززە بوو، بەڵکو تەنها ئەوەی پێویست بوو، ڕزگاربوون بوو لە غەززە و لە کێشەکانی و هەموو ئەوانەی تێیدا بوون.

 

کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە سەردەمی حکومەتێکدا ڕوویدا کە ئاریێل شارۆن سەرۆکایەتی دەکرد لەو کاتەدا، بەڕێوبەری ئۆفیسەکەی، دۆڤ وایسگلاس، لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕۆژنامەی “هارێتز” بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە؛ بەم کشانەوەیە ئیسرائیل دەتوانێت باشتر کۆنتڕۆڵی کەناری ڕۆژئاوا بکات.

 

ئیسرائیل درکی بەوە نەدەکرد کە کەسێک دێت بۆ وەبەرهێنانی سیاسی و سەربازی لە کەرتی غەززە، بە کردەوە “کۆماری ئیسلامی ئێران” توانی بە شێوەیەکی نایاب وەبەرهێنان لە “حەماس”دا بکات، حەماسی بەکار هێنا بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست بکات، بە بەکارهێنانی مووشەکی کاریگەر تەیار و پڕ چەکی کردن.

 

ئەوەی حەماس ئەنجامی دا، ئاسانکارییە بۆ ئەنجامدانی هۆلۆکۆستێکی نوێ لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی گەلی فەلەستین، ئەمەش هیچ کام لەو کێشانەی بەردەم دەوڵەتێکی عیبری چارەسەر ناکات، کە ئێستا لەلایەن ڕاستێکی توندڕەوەوە کۆنتڕۆڵکراوە کە پەیڕەوی لەسیاسەتێک دەکات، هیچ ئاسۆیەکی نییە.

 

ڕووداوەکە هێشتا لە سەرەتای دەستپێکردنیدایە، ئاکامی ئەو شەڕە کە ڕادەی سەرکەوتنی ئێرانی لە سەرمایەگوزارییەکەی لە بزووتنەوەی حەماس ئاشکرا کرد، تا ئێستا نادیارە، تا ئێستا نازانرێت شەڕەکە فراوانتر دەبێت بۆ کەناری ڕۆژئاوا و حزبوڵڵا بەرەی باشووری لوبنان دەکاتەوە یان نا؟

سەرچاوە؛ https://alarab.co.uk/

ئیلۆن ماسک لەبارەی ململانێکانی ئیسرائیل و فەلەستین چی دەڵێت؟
پێشت ئیلۆن ماسک لەبارەی ململانێکانی ئیسرائیل و فەلەستین چی دەڵێت؟
شاشەکان و کاریگەرییان لەسەر منداڵ
دواتر شاشەکان و کاریگەرییان لەسەر منداڵ
ەیوەندیدار