شاشەکان و کاریگەرییان لەسەر منداڵ



لە نووسینێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە و  داوا لە هاوڕێکانی و خەڵکی تریش دەکات بڵاوی بکەنەوە پشدەر عەبدوڵا پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان  باس لە کێشەو گرفتی شاشەکان و کاریگەرییان لەسەر منداڵان دەکات.

لە نووسینەکەیدا پشدەر عەبدوڵا سەبارەت بەبەکارهێنانی مۆبایل و تەماشاکردنی شاشەی تیڤییەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بابەتە کێشەیەکی گەورەی منداڵانی کۆمەڵگەی کوردییە،هۆکاری چەندین گرفتی تەندرووستی ئەمڕۆی منداڵانە.

باسی لەوەکردووە، تا تەمەنی ۲ ساڵ باش نیە منداڵ سەیری شاشە بکات ئیتر (تەلەفزیۆن ، ئایپاد یان مۆبایل )بێت و لەدوای ئەو تەمەنەوە منداڵ باشترە یەک بۆ دوو کاتژمێر زیاتر لە ڕۆژێکدا سەیری ئەم ئامێرانە نەکات، لەبری ئەوە کاتەکانی بە یاری کردن بباتەسەر چونکە لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە مێشکی منداڵ باشتر گەشە ئەکات بە یارییک کە خۆی ئەنجامی بدات لەوەی بە یاریەک کە لەڕێگەی ئەو ئامێرانەوە ئەنجامیان بدات.

زیانەکانی یاری و سەیرکردنی ئەم ئامێرانە :

١. قسەکردنی دوائەکەوێ.

٢. ئەو منداڵانەی کە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی ئۆوتیزم هەیە (ئەو منداڵانەی کە لەڕێگەی بۆ ماوەییەوە و لەخێزانەکانیاندا ئەگەری توشبوون هەیە) ڕێژەی تووشبونەکە زیاد ئەکات.

٣-قەڵەوی، کێشی زیاد ئەکات چونکە جوڵەی کەم ئەبێتەوە.

٤-شێوازی خەوی تێک ئەچێت و خەوی کەم ئەبێتەوە.

٥-کێشەی هەڵسوکەوتی بۆ دروست ئەبێت.

٦-لاوازبوونی لایەنی کۆمەڵایەتی، واتە گۆشەگیر ئەبێت و هاوڕێییەتی کەس ناکات.

٧-فێری ڕەفتاری توندو تیژ ئەبێت، بەتایبەتی کەسەیری فیلم و یاریەک بکات کە توندو تیژی تێدا بێت.

٨-کاتی بۆ یاری نامێنێت ، لەبەر ئەوەی زۆربەی کاتەکانی بەسەیرکدنی ئەو ئامێرانە بەسەر ئەبات.

هەندێک ڕێنمایی بۆ دایک و باوکان:

ا- هەوڵ بدە خۆت پێشتر سەیری ئەوکەناڵانە یان یاریانە بکە کە مناڵەکەت ئەیەوێ سەیریان بکە چونکە هەندێ کەناڵ و یاری زیانی زۆریان هەیە.

ب- هەوڵ بدە ئەو یاری و کەناڵانە لە شوێنێ بن لە ناو ئامێرەکە کە مناڵەکە بە ئاسانی دەستی پێ نەگات.

ج- هەوڵ بدە نزیک بیت لە مناڵەکە لە کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن یان ئامێرە ئەلکترۆنیەکە.

د- ناوبەناو پرسیار لەمناڵەکەت بکە کە سەیری کام بەرنامە ئەکات کە لەماڵەوەیە، یان کام یاریە ئەکات.

هــ -کاتێک لەگەڵ منداڵەکەو سەیری بەرنامەو یاریەک ئەکەیت هەوڵ بدە بۆی ڕوون بکەیتەوە ناوەرۆکەکەی.

چۆن بتوانین سنور بۆ بەکارهێنانی ئەو ئامێرانە دابنێین:

۱-ئەبێ کاتێکی دیاری کراویان بۆ دابنێین.

۲-هەوڵ بدەین بەرنامە بۆ ئامێرەکە دابنێین کە کات دیاری بکات بۆ بەکارهێنانی.

۳-نابێ لەژووری نوستن شوێنی شەحن کردنەوەی ئەو ئامێرانە بێت.

٤-نابێ لەژووری نوستن تەلەفزیۆن هەبێت.

لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا، ئێران سەرکەوت
پێشت لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا، ئێران سەرکەوت
وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات
دواتر وەزیری وزەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات
ەیوەندیدار