ئیلۆن ماسک لەبارەی ململانێکانی ئیسرائیل و فەلەستین چی دەڵێت؟



ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی ململانێی فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان و ئۆپەراسیۆنی “لافاوی ئەقسا”ی بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە گرێدا.

خاوەنی تێسلا تویتێکی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی بڵاوکردەوە، کە تێیدا داوای کۆتایهێنانی بە ” ئیسرائیل” دەکات و بە وەرەمی شێرپەنجەیی ناوی دەبات.

دوێنێ یەکشەممە، ئیلۆن ماسک لە تویتێکدا لە ڕێگەی ئەکاونتی ئێکس (تویتەری پێشتر)ەوە ڕایگەیاند، ئامانجی ڕاستەقینەی ئێران تەنها پشتگیریکردنی فەلەستینییەکان نییە، ئەوەی لە ماوەی دەیان ساڵدا ڕوودەدات سووڕێکی بێکۆتایی توندوتیژی و تۆڵەسەندنەوەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە گڕگرتنی ئاگری ڕق و کینە هیچ سوودێکی نییە.

ئەم تویتەش دوای ئەوە هات کە خامنەیی لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی (تویتەری پێشتر) ڕایگەیاند، “شێرپەنجەی قەوارەی زایۆنیستی قۆرخکار لەسەر دەستی گەلی فەلەستین و هێزەکانی خۆڕاگری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بنبڕ دەکرێت”.

هەروەها دوای ئەوە هات کە بەرپرسانی ئاگادار ڕۆڵی ئێرانیان لە ئۆپەراسیۆنی “لافاوی ئەقسا” ئاشکرا کرد کە لە بەیانی ڕۆژی شەممەدا لەلایەن حەماسەوە ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ئەوەی ئەندامانی باڵای حەماس و حزبوڵای لوبنان بۆ ڕۆژنامەی ئەمریکی، زە وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرایان کردووە، بەرپرسانی ئەمنی ئێران هاوکاربوون لە پلاندانان بۆ هێرشە لە ناکاوەکەی حەماس، هەروەها لە کۆبوونەوەیەکدا کە دووشەممەی ڕابردوو لە بەیروت بەڕێوەچوو، گڵۆپی سەوزیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکە هەڵکرد،

ئەفسەرانی سوپای پاسدارانی ئێران لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردووەوە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس کاریان کردووە و پلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی، وشکانی و دەریایی، ئەمەش بەرچاوترین پێشێلکردنی سنوورەکانی ئیسرائیلە لە ساڵی ١٩٧٣ەوە.

پێشتر ئیلۆن ماسک تۆمەتبار کرابوو بەوەی کە نەرم و نیان بووە لە تێپەڕاندنی وتارەکانی دژە جولەکە لەو کاتەوەی کە بلوبێرد (تویتەر)ی کڕیوە و ناوەکەی گۆڕیوە بۆ “X”.

بەڵام بە تەواوی و بە وردی ئەو بابەتەی ڕەتکردەوە و لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر هەوڵەکانی خۆی کردەوە بۆ کەمکردنەوەی سانسۆر، کە چەندین جار بە نادادپەروەرانە یان ناهاوسەنگ وەسفی کردووە، لەسەر بڵاوکراوە و ئەکاونتەکانی پلاتفۆرمەکە.

ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن
پێشت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن
لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا، ئێران سەرکەوت
دواتر لە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا، ئێران سەرکەوت
ەیوەندیدار