نرخی زێڕ بەرزبووەوە



نرخی یەک ئونسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٨٥٠ دۆلار و ٥٠ سەنتە لە هەرێمی کوردستانیش لە ماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی نۆ هەزار دینار لە بەهای هەر مسقاڵێک زیادی کردووە و بەراورد بە رۆژی ڕابردوو هەر مسقاڵێک چوار هەزار دینار زیادی کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک گرام لە کانزاکە بە ٥٩ دۆلار و ٥٣ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٥٩ هەزار و ٥٢٥ دۆلارە.

لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشتە نزمترین ئاستی پێنج هەفتەی ڕابردوو، بەڵام ئێستا تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا نزیکەی ٢٠ دۆلار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان ڕاستەوانە دەگۆڕێت واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٥٠ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٩٠ هەزار دینارە

نرخی نەوت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەرزبوەوە
پێشت نرخی نەوت بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و فەلەستین بەرزبوەوە
تورکیا بنکەیەکی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
دواتر تورکیا بنکەیەکی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد
ەیوەندیدار