تورکیا بنکەیەکی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستانی بۆردومان کرد



تورکیا بنکەیەکی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و چوار گوند بۆردومان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای تورکیا و میلیشیاکانی چوار گوندیان لە سنووری هەردوو ناحیەی شێراوا و تەلرەفعەت تۆپباران کرد.

هەر ئەمڕۆ ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانیان لە ناحیەی کۆجەرات، کارمەندێکیان شەهید بوو.

ڕوونیشیکردەوە بۆردومانەکە دوێنێ شەو لە ڕێی فڕۆکەی جەنگییەوە ئەنجامدرا و بە هۆیەوە کارمەندێکیان شەهید بوو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای تورکیا بە پاساوی ئەوەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ئەنقەرە لە ڕۆژاوای کوردستانەوە چوونەتە تورکیا، ‌هێرشی ئاسمانیی چڕی بۆ سەر ناوچە جیاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکردووە و بەهۆیەوە چەندین کەس شەهید و برینداربوون.

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
“خۆشحاڵین بەو هەماهەنگییەی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق  و هەرێم هەیە”
دواتر “خۆشحاڵین بەو هەماهەنگییەی لە نێوان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم هەیە”
ەیوەندیدار