کەشناسی کاتی باران بارینی ڕاگەیاند



کەشناسی پێشبینی دەکات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا هەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر نزمە پاڵەپەستۆیەکی دەریا سوور و باران ببارێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ڕۆژى سێشەممە لەسەر ناوچەکەمان باران دەبارێت.

ڕوونیشیکردەوە کە کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان و باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتیش ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و هەولێر زیاتر دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینى دەکرێت هەندێك کات لە سەنتەرى پاڕێزگاکاندا نمە باران ببارێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، شەوی سێشممە، کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆکە کۆتایی دێت.

مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی پەیامێکیان ڕاگەیاند
پێشت مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی پەیامێکیان ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: ٢٥٦ گیانلەدەستدان هەیە کە ٢٠ منداڵی تێدایە
دواتر وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: ٢٥٦ گیانلەدەستدان هەیە کە ٢٠ منداڵی تێدایە
ەیوەندیدار