وەزارەتی تەندروستی لە غەززە: ٢٥٦ گیانلەدەستدان هەیە کە ٢٠ منداڵی تێدایە



ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ٢٥٦ هاووڵاتی لە نێویاندا ٢٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هەزار و ٧٨٨ هاووڵاتی برینداربوون کە ١٢١یان منداڵن.

فڕۆکە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل چەند بینایەکی نیشتەجێبوونیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد و زیانێکی زۆریان بە موڵک و ماڵی فەڵەستین گەیاند.

سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لەوە کردووە کە هێزەکانی داگیرکەر تاوەرێکی فەلەستینییان لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆردومان کردووە کە لە نزیکەی ١٠٠ شوقە پێکهاتووە و نووسینگەی ڕۆژنامەوانی و دامەزراوەکانی تێدایە و بە تەواوی تێکیان شکاندووە، پاش ئەوەی بە ژمارەیەک مووشەک کردوویانەتە ئامانج.

هەروەها لە ئەنجامی بۆردومانی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە فڕۆکە داگیرکەرەکان دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوونیان لە بەیت لاحیا لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە، ئەمە جگە لەوەی زیانێکی زۆریان بە ژێرخانی غەززە گەیاندووە.

کەشناسی کاتی باران بارینی ڕاگەیاند
پێشت کەشناسی کاتی باران بارینی ڕاگەیاند
هێرشەکانی ئیسرائیل سەرکردەکانی حەماس دەکاتە ئامانج
دواتر هێرشەکانی ئیسرائیل سەرکردەکانی حەماس دەکاتە ئامانج
ەیوەندیدار