![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتەی پشتگیریان بۆ مامۆستایانی وانەبێژی بەردەڕەش ڕاگەیاند، لە کاتێکدا بە بێ لەبەرچاوگرتنی ماندووبوونی چەند ساڵەیان، هەڕەشەی دوورخستنەوە و لابردنیان لەسەر هەیە.
ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵی دوورخستنەوەی مامۆستایانی وانەبێژ لە کاتێکدایە کە ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ ١٩٦١ مامۆستایە کە لە پەروەردەی بەردەڕەش خزمەت دەکەن و لە هەموو پەروەردەکانی دیکە مامۆستای وانەبێژیان زیاترە.
لە کۆتایدا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارهەمین هەفتەی بایکۆت داوا لە بەڕێوەبەری پەروەردە دەکەین کە مامۆستایانی وانەبێژ بە کۆیلە تەماشا نەکات.