ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچەی مانگی تەموز وەردەگرن



دوای پێنەدانی مووچە و شایستەداراییەکانی فەرمانبەران و خەرج نەکردنی بۆ مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلول ڕۆژى ٢٤ ى مانگى ڕابردوو وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى مووچەى مانگى ٧ ى ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ مووچەى هەر یەکە لە وەزارەتەکانى ئاوەدانکردنەوە، ڕۆشنبیرى، کارەبا، خوێندنى باڵا و شارەوانى دابەشدەکرێت ئەمڕۆ ٧ی تشرینی یەکەم دابەش دەکرێت.

گرفت و کێشە سیاسیی و ئابورییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق وەک بابەتەکانی داهات و نەوت هۆکاری سەرەکی پێنەدان و دواخستنی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و تائێستاش ئاسۆیەکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دیار نییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژى ١٧ـى مانگى ڕابردوو بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، هەر مانگی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دوو تریلیۆن  و ١٠٠ ملیار دینار بە شێوەى قەرز بداتە هەرێم . هاوکات دواکەوتنی مووچەکانیان فەرمانبەرانی هەرێمی ناچار بە کۆکردنەوەی واژۆکرد هەتا مووچەکانیان لەڕێگەی حکومەتی عێڕاقەوە پێ بدرێت.

زیاتر لە ١٠٠ مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا
پێشت زیاتر لە ١٠٠ مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا
ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ڕوویدا
دواتر ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ڕوویدا
ەیوەندیدار