زیاتر لە ١٠٠ مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل کرا



دوای هێرشێكی هاوبەشی هەڵدانی مووشەك و دزەكردنی چەكداران لە كەرتی غەززەوە بۆ ناو ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل “باری لەناكاوی جەنگ”ی ڕاگەیاند،.

میدیاكان بڵاویانكردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠٠ مووشەك لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژراون و برینداربوون.

چەند دیمەنێكی ڤیدیۆیی ساتی سووتانی ئۆتۆمبێل لە ئۆردوگا جولەكەنشینەكان لە ئاكامی كەوتنەوەی مووشەكەكان نیشاندا.

هەروەها لەگرتە ڤیدیۆییەکاندا ساتی دزەكردنی ژمارەیەك لە چەكداران، كە پێدەچێت چەكداری كەتیبەكانی ئەقسای سەر بە بزوتنەوەی حەماس بن، بۆ ناو ئیسرائیل نیشاندەدەن.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەڵامی دەبێت و هێرشدەكاتەسەر ئامانجەكانی سەر بە بزوتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە.

وتەبێژی سوپا داواشی لە دانیشتووان كرد لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

بازرگانی عێراق: “شایستەی جووتیاران خەرج دەکرێت”
پێشت بازرگانی عێراق: “شایستەی جووتیاران خەرج دەکرێت”
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچەی مانگی تەموز وەردەگرن
دواتر ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچەی مانگی تەموز وەردەگرن
ەیوەندیدار