ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ڕوویدا



بەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی ڕوویدا بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان ڕووداوەکە لەجۆری پێکدادان بووە کە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تاکسی و یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی شارەوەنی سلێمانی  لە نزیک نەخۆشخانەی ئەزمەڕ ڕوویداوە.

چەند شایەتحاڵێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە تۆڕی میدیایی خەڵکیان ڕاگەیاند، بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلە تاکسییەکەوە لەکاتی هاتنە نێو شەقامی شەست مەتری کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی شارەوانیدا کێشاوە.

لەڕووداوەکەدا هەردوو ئۆتۆمبێلەکە زیانی ماددین بەرکەوت و شۆفێری تاکسییەکەش برینداربوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لەشوێنی ڕووداوەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچەی مانگی تەموز وەردەگرن
پێشت ئەمڕۆ ئەم شوێنانە موچەی مانگی تەموز وەردەگرن
تورکیا بە چڕی بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
دواتر تورکیا بە چڕی بۆردومانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
ەیوەندیدار