پرۆژەیەک بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی ئامادەکراوە



ئەندامێکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیەکی بۆ ھاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی ھەرێم لەگەڵ عێراق پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.

چرۆ حەمەشەریف بە میدیای یەکێتی راگەیاند، ٨٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزای پشتیوانیان بۆ ئەو پڕۆژەیەی کردووە کە جگە لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەندامانی عەرەبیشی تێدایە، ھەروەھا داوایانکردووە مووچەی زیندانیانی سیاسی ھەرێم بخرێتە سەر بەغداد.

ئەو ئەندامە وتیشی، جیاوازی زۆر لە مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی ھەرێم و عێراق ھەیە، بەشێوەیەک مووچەی ئەوانەی ھەرێم ٥٠٠ ھەزارە و لە عێراق مووچەکانیان زیاتر لە ملیۆن و ٤٠٠ ھەزارە، ھەروەھا مینحەی زیندانیانی سیاسی لە ھەرێم بۆ ١٠ ساڵە و لە عێراق بۆ ٢٥ ساڵە و چەند منداڵیشیان ھەبێت دەتوانن بێبەرامبەر درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن، لەکاتێکدا زیندانیانی سیاسی ھەرێم تەنھا یەک منداڵیان دەتوانێت بێبەرامبەر بخوێنێت لە زانکۆکاندا.

نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە؟
پێشت نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە؟
سوریا: ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکان دەستیپێکرد
دواتر سوریا: ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکان دەستیپێکرد
ەیوەندیدار