سوریا: ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمەکان دەستیپێکرد



بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سوریا پرسەی بەشی یەکەمی قوربانیانی ئەو هێرشەی ئەنجامدا کە ڕاستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەرەکان لە ڕۆژی پێنجشەممەدا لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆ سەر کۆلێژی سەربازی لە شاری حومس ئەنجامدرا، ، کە بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێکەوتەوە بە سەرباز و ئەندامانی خێزانەکانیانەوە.

لەبەردەم نەخۆشخانەی سەربازیی شاری حومس، لە بەیانی زووەوە دەیان بنەماڵەی قوربانییەکان، لە نێو کەشێکی خەم و پەژارەیەکی زۆردا کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرەنسا-پرێس، مەراسیمی پرسەی نزیکەی ٣٠ سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی لە بەشی یەکەمی ڕێورەسمەکەدا بەڕێوە دەچێت،

دوێنێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە کاتی مەراسیمی دەرچوونی ئەفسەرەکان و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەکانیان حەوشەی کۆلێژی سەربازی لە شاری حومسیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

 (Photo by LOUAI BESHARA / AFP)

  (Photo by LOUAI BESHARA / AFP)

. (Photo by LOUAI BESHARA / AFP)

پرۆژەیەک بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی ئامادەکراوە
پێشت پرۆژەیەک بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی ئامادەکراوە
پێشبینی کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە ئاشکرا دەکرێت
دواتر پێشبینی کەش و هەوای دوو ڕۆژی ئایندە ئاشکرا دەکرێت
ەیوەندیدار