نرخی دۆلار بەرزتر دەبێتەوە؟



بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا گواستنەوەی دۆلاری نەختینەی بۆ عێراق بۆ نیوە کەمکردەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم بڕیارەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی دۆلار لە عێراق هەبێت و دووبارە نرخەکەی بەرزببیتەوە،

نەبیل مەرسومی شارەزای بواری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، بانکی فیدراڵی ئەمەریکا گواستنەوەی دۆلاری نەختینەیی بۆ عێراق ساڵانە لە 10 ملیار دۆلارەوە بۆ 5 ملیار دۆلار کەمکردەوە، لە ڕێگەی ناردنی نیمچە مانگانە، واشنتۆن داواکەی سودانی ڕەتکردەوە بۆ زیادکردنی ناردنی دۆلاری نەختینە،

مەرسومی ئاماژەی بەوەشدا،  ناکۆکییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی دۆلار لەلایەن بەغداوە و ڕاگرتنی نایاسایی ڕۆیشتنی پارە لە عێراقەوە بۆ ئێران و سوریا ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە و لەئاست چاوەڕوانییەکانی ئەمریکادا نییە،

مەرسومی باسی لەوەشکرد، بانکی ناوەندی عێراق لە دوای ئەم بڕیارەوە ناچار بووە پشکی کۆمپانیا بانکییەکان لە دۆلاری نەختینەیی زیاتر لە نیوە کەم بکاتەوە، ئەمەش لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا دەبێت و عێراقیش دەبێت ڕیگە چارەی تر لە هاوردەکردنی بەرهەمەکاندا بگرێتە بەر،

هەرچەندە حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق بریاریاندا، لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە هەموو جۆرە مامەڵەیەکیان بە دۆلار ڕادەگرن و دەبێت بە دراوەکانی تر مامەلە بکرێت، بەڵام هەڵئاوسانی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناردا تابێت زیاتر دەبێت، و هاوتاکردنەوەی نرخەکەشی لەگەڵ بانکی ناوەندیدا وەک گریمانەیەکی ئەستەمی لێهاتووە.

لە ناو زینداندا خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا
پێشت لە ناو زینداندا خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشرا
پرۆژەیەک بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی ئامادەکراوە
دواتر پرۆژەیەک بۆ هاوتاکردنەوەی مووچەی زیندانیانی سیاسی ئامادەکراوە
ەیوەندیدار