وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: درۆنە تورکییەکە لە حەسەکە ئێمە خستمانە خوارەوە



وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: لە چوارجێوەی رێوشوێنێکی خۆپارێزیدا درۆنێکی تورکیایان لە حەسەکە خستووەتە خوارەوە.

پاتریک رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، وەزیری بەگریی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی کردووە و باسیان لە جموجوڵەکانی تورکیا لە نزیک هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد:”هەندێک کردەی سەربازیی و بۆردوومانەکانی تورکیا، لە مەودای کەمتر لە کیلۆمەتر و نیوێک لە پێگەکانمان لە سووریا دەکرێن، بۆیە ئەو فڕۆکەیەی تورکیا خرایەخوارەوە و لە چوارچێوەی رێوشوێنە خۆپارێزییەکان بووە”.

پەتای وەرزی و نیشانەکانی
پێشت پەتای وەرزی و نیشانەکانی
کەی پەڵە دەدات؟
دواتر کەی پەڵە دەدات؟
ەیوەندیدار