پەتای وەرزی و نیشانەکانی



ساڵانە و بەتایبەت لە کاتی گۆرانی کەس و هەوا و وەرزەکان ، زۆرێکمان توشی پەتا و ڤایرۆسەکان دەبین و باری تەندروستیمان تێک دەچێت، بەتایبەت لە وەرزی بەهار و پایزدا،

لێرەدا هەندێک نیسانەی ئەو پەتایانە دەخەینە ڕوو بە ئامانجی خزمەتکردن بە هاووڵاتیان و سود بینین لێیان

 

نیشانەكانی پەتای وەرزی چین؟

یەکەم– ماندووبوون .

دووەم– لاوازی.

سێیەم– ئازاری جومگە و هەموو ئێسكەكانی جەستە.

چوارەم– لەرز و ئارەقكردنەوە.

پێنجەم– سكچوون و ڕشانەوە.

شەشەم– تەنگە نەفەسی.

حەوتەم– قوڕگ ئێشە و ئیلتیهابی قورگ.

هەشتەم– سەرئێشە.

نۆیەم– هەڵامەتێكی زۆر، كە بە تەواوەتی بێهێز و وشكت دەكاتەوە.

چۆن خۆمان لە پەتاى وەرزى بپارێزین؟

یەکەم– لە كاتی پژمین و كۆكە پێویستە كلینسێك بە دەممانەوە بگرین تاوەكوو بەكتریا و ڤایرۆسی دەممان بڵاو نەبێتەوە و دەوروبەریشمان تووش نەبن.

دووەم– هەموو كات دەستمان جوان و پاك بشۆین.

سێیەم– لە کاتى توشبوونمان بە نەخۆشیەکە چارەسەرى تەواو و باش وەربگرین تاوەكوو بە زووترین كات چاک ببینەوە.

ئەو کەسانەى بە تایبەتى دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە تووشبوون بە پەتاى وەرزى کامانەن؟

ئەو كەسانەی پێویستە لەم پەتایە خۆیان بپارێزن بریتین لە منداڵان و ژنانى دووگیان و بەساڵاچوان، چونكە قورستر تووش دەبن هەر بۆیە پێویستە بە تەواوەتی خۆیان بپارێزن لە پەتای وەرزی.

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات
پێشت مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: درۆنە تورکییەکە لە حەسەکە ئێمە خستمانە خوارەوە
دواتر وەزارەتی بەرگری ئەمریکا: درۆنە تورکییەکە لە حەسەکە ئێمە خستمانە خوارەوە
ەیوەندیدار