لە بەغداوە پەیامێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەنێردرێت



دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/٥ سەردانی بەغدایان کرد و لە دادگای باڵای فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمارکرد،

سکاڵاکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی، سەبارەت بە بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، کە حکومەتی هەرێم لە 2016 دا دەریکرد و بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی دا،

دەستەکە لە میانی چوونیان بۆ بەغدا رایانگەیاند، جەخت لەسەر ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە کرایەوە بە کارتی بانکی و هەروەها زانیاری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە بۆ گواستنەوەی مووچەکانیان بۆ سەر بانک و وەرگرتنی لەڕێگەی کارتی بانکییەوە.

دەقی پەیامەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی:

پەیامێک_لە_بەغدادەوە بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان دەستەکەتان ،دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/٥ سەردانی بەغدادی پایتەختمان کرد.

کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بەهەماهەنگی لەگەڵ دکتۆر یوسف محمد صادق و بەڕێز دکتۆر غالب محمد علی، سکاڵامان تۆمارکرد بەمەبەستی گەڕاندنەوی مافی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم کە بە بڕیارێکی نایاسایی ڕاگیراوە لەساڵی ٢٠١٦وە. هەروەها وەفدی دەستەی داکۆکی چاویکەوت بە جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ،بەڕێز صلاح زینی، لەو چاوپێکەوتنەدا بە چڕی باسی دۆخی ناهەمواری مامۆستایان وفەرمانبەران کرا ، لەئەنجامی دواکەوتنی دابەشکردنی موچە و بایکۆتکردنی مامۆستایان و فەرمانبەران.

جەخت لەسەر ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موجە کرایەوە بە کارتی بانکی و هەروەها زانیاری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵمەتی واژۆکۆکردنەوە لەو پێناوەدا بەگرنگ وپێویست زانرا، ئەمەش هەنگاوێکی تری دەستەکەتان ،دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازیە لە زنجیرە هەنگاوەکانی تری کەلە پلاندایه جێبەجێ بکرێن.

لەکۆتاییدا پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایانی عێراق وهەرێم ئەکەین بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایانەوە. بەرەو سەندنەوەی مافەکان. دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٠/٥

سێ چەكی دەستووری گرنگ بەدەست هەرێمی كوردستانەوە
پێشت سێ چەكی دەستووری گرنگ بەدەست هەرێمی كوردستانەوە
نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا هۆشداری دەدات
دواتر نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار