نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیا هۆشداری دەدات



نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامە نووسیدا رایانگەیاند، تورکیا لەڕێگەی هێرشەکانییەوە بۆ هەرێم و کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت بوونی کورد بسڕنەوە و ژیان و گوزەرانیان تێک بدەن.

نوێنەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لەکۆنگرەکەدا ئاماژەیان بەوەدا، تورکیا لەڕێگەی بۆردومان و درۆن و بەکارهێنانی هێزی ئاسمانی و فڕۆکەی شەڕکەرەوە، هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە بنکەی بەرهەمهێنانی خزمەتگوزارین بۆ هاووڵاتیان، وەک  بەنداوەکانی گلدانەوەی ئاوو و پرۆژەکانی ئاو و وێستگەکانی کارەبا، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە ڕێگە لە ئابوری و خزمەتگوزاری هاووڵاتیان بگرێت،

فەتحوڵا حوسەینی نوێنەری باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئاماری هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیای بۆ کانتۆنیەکانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند و وتی ” ئەمڕۆ زیاتر لە ١٠ کەس شەهید و برینداربوون کە زۆرینەیان خەڵکی سیڤیلن”

لە رێگەی هێرشی ئاسمانی کە بە فرۆکەی جەنگی  ئەنجامدراوە، کەمپی واژۆکانی کە دەکەوێتە ناوچەی سەرێ کانییەوە کراوەتە ئامانج، و چەندین زیانی ماددی بەو کەمپە گەیاندووە و هاوکات زیاتر لە ٣ کەس بریندارن،

هێرشی ئاسمانی بۆ کارگەیەک لە گوندی مشریفەی حەمۆ کە  ٣ کەس بریندارە

تۆبباران کردنی سەدی ئاوی چل ئاغا لە قامیشلۆ

ماتۆڕێکی سفیل لەڕێگەی درۆنەوە کراوەتە ئامانج و  ٢ کەس شەهید بووە

لەڕێگەی تۆپخانەکانەوە تۆببارانی وێستگەی نەوت لە نزیکی چل ئاغا کراوە

٢ ویستگەی کارەبا لە قامیشلۆ تۆبباران کرا

هاوکات نوێنەرانی خۆسەری ڕۆئاوای کوردستان، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن بێدەنگ نەبن لەئاست ئەو کوشت و بڕینەی تورکیا دەیکات، و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن چاو کوێر نەبن لەبەرامبەر ئەو هێرشانەی، لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.

لە بەغداوە پەیامێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەنێردرێت
پێشت لە بەغداوە پەیامێک بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەنێردرێت
مامۆستایانی خــوێندنی کوردی کەرکوک کێشەکانیان دەبەنە بەغداد
دواتر مامۆستایانی خــوێندنی کوردی کەرکوک کێشەکانیان دەبەنە بەغداد
ەیوەندیدار