ڕەخنەی دەرکەوتنی دیمەنی نەشیاو لە فەیسبووک دەگیرێت



زۆرێک لە بەکارهێنەرانی “فەیسبووک مێسنجەر” گلەیی ئەوەیان کردووە کە سیستەمی نوێی بەرهەمهێنانی ستیکەر کە بە ژیری دەستکرد کاردەکات دیمەنی نەشیاو نیشان دەدات.

ماڵپەڕی تەکنیکی “The Verge” بڵاویکردەوە، لە یەکەم تاقیکردنەوەکانی سیستەمی نوێی بەرهەمهێنانی ستیکەر لە کۆمپانیای “مێتا” کە خاوەنی “فەیسبووک”ە، دەرکەوتووە کە ستیکەرەکانی هەندێکجار گوماناوی و لە کاتەکانی دیکەدا کۆمیدی بوون.

پێگەکە ئەزموونی یەکێک لە بەکارهێنەرانی بڵاوکردەوە، کە باسی لەوە کردووە فەیسبووک چەندین پۆستەری نەشیاوی، وەک منداڵی سەرباز و نیشاندانی جەستەی ڕووتی نیشانداوە، ئەمەش وێڕای سنووردارکردنەکانی کۆمپانیای مێتا دێت، بۆ نموونە سیستەمەکە وشەی نەشیاو و قێزەونی قەدەغەکردووە.

هەفتەی ڕابردوو لە میانی مەراسیمێکدا “مێتا” ئەم سیستەمەی ڕاگەیاند کە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد کاردەکات، هەروەها سیستەمێکی دیکەی ئاشکرا کرد کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات بۆ دەستکاریکردنی وێنەکان لە “ئینستاگرام”.

مێتا باسی لەوەشکرد، سیستمی فەیسبووک توانای بەرهەمهێنانی چەندین پۆستەری هەیە بە کوالێتی بەرز و لە چەند چرکەیەکدا، لەسەر بنەمای دەقێک کە بەکارهێنەران دەینووسن، ئەم سیستەمە بە پاڵپشتی “ChatGPT” کاردەکات.

تورکیا کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد
پێشت تورکیا کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد
هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت
دواتر هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار