هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکاراندا دابەش دەکرێت



وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەوە هاوکاریی دارایی بەسەر ئەو خوێندکارانەدا دابەش دەکرێت کە کەمدەرامەتن و پێدانی هاوکارییەکانیش تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنچشەممە، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەوە دابەشکردنی هاوکاری دارایی بەسەر خوێندکارانی کەمدەرامەت لە خوێندنگەکاندا دەستپێدەکات و تا کۆتایی ساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت و مانگانە هەر خوێندکارێک بڕی ٣٠ هەزار دیناری پێ دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندنەوە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە دەستپێدەکات و تا کۆتایی ساڵی خوێندن دەخایەنێت و بڕە پارەکە بەشێوەی ماستەرکارت بەسەر خوێندنکاراندا دابەشدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، نووسراویان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کردووە بۆ ئەوەی داتا و زانیاری ئەو خوێندکارانەیان بۆ بنێرن کە هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدابوو، ئەو خوێندکارانەی خێزانەکانیان مووچەی بیمەی کۆمەڵایەتییان هەیە و وەک کەمدەرامەت دەستنیشانکراون، مانگانە بڕی ٣٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت، بە مەبەستی هاوکاریکردنیان لە بەردەوامبوون و دوانەکەوتن لە پرۆسەی خوێندن.

ڕەخنەی دەرکەوتنی دیمەنی نەشیاو لە فەیسبووک دەگیرێت
پێشت ڕەخنەی دەرکەوتنی دیمەنی نەشیاو لە فەیسبووک دەگیرێت
لەگەڵ هاتنی سەرما نرخی نەوت بەرزبوەوە
دواتر لەگەڵ هاتنی سەرما نرخی نەوت بەرزبوەوە
ەیوەندیدار