تورکیا کاتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکرا کرد



تورکیا ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتووەوە بۆرییەکە ئامادە دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئالپارسڵان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی “ئێن تی ڤی” تورکی ڕایگەیاند، لە چوارشەممەی داهاتووەوە بۆری گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان ئامادە دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەنقەرە خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەو بۆرییەکەوە ئامادە دەکات.

بایراکتار جەختیشیکردەوە لەوەی ئێستا هیچ ئاستەنگێك بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان نەماوە.

لە مانگی ئاداری ڕابردووەوە تورکیا هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەندەری جەیهان ڕاگرت، ئەویش دوای ئەوەی دادگای نێوبژیوابی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی بە بێ ڕەزامەندی بەغدا بە نایاسایی ناوزەدکرد.

دادگاکە بڕیاریدا تورکیا لەبەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی نێوان 2014-2018 زیاتر لە یەك ملیار دۆلار قەرەبوو بدات بە عێراق.

حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق: وەزیری دارایی ناتوانێت بێت بۆ بەغدا
پێشت حکومەتی هەرێم بۆ پەرلەمانی عێراق: وەزیری دارایی ناتوانێت بێت بۆ بەغدا
ڕەخنەی دەرکەوتنی دیمەنی نەشیاو لە فەیسبووک دەگیرێت
دواتر ڕەخنەی دەرکەوتنی دیمەنی نەشیاو لە فەیسبووک دەگیرێت
ەیوەندیدار