پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ



پاش تەواوبوونی سەرجەم یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی چامپیۆنزلیگ (یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا)، ناوی یاریزانە پاڵێوراوەکان بۆ باشترین یاریزانی هەفتە دیاریکرا.

هەریەکە لە بێڵێنگهام لە یانەی ڕیاڵ مەدرید و مۆراتا لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و برۆما لە یانەی براگا و هۆیلاند لە یانەی مانچستەر یونایتد پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەن لە خولی چامپیۆنزلیگدا.

جگە لە هۆیلاند کە یانەکەی بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەیانەی گەلاتەسەرای تورکی دۆڕا و یانەکەی توشی شکست هات، یاریزانەکانی دیکە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە سەرکەوتنی یانەکانیان لەم هەفتەیەدا.

بڕیاڕە رۆژی هەینی ناوی براوەکە ئاشکرا بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت جود بێڵینگهامی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنێت و خەڵاتەکە وەربگرێت.

لەڕێگەی ئەم لینکەوە تۆش دەتوانیت دەنگ بە باشترین یاریزانی هەفتە بدەیت لە خولی چامپیۆنس لیگدا:

https://www.uefa.com/uefachampionsleague/player-of-the-week/ 

دوای هەرێم، تورکیا ڕۆژئاوای کوردستانیشی بۆردومان کرد
پێشت دوای هەرێم، تورکیا ڕۆژئاوای کوردستانیشی بۆردومان کرد
 پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نییە
دواتر  پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نییە
ەیوەندیدار