دوای هەرێم، تورکیا ڕۆژئاوای کوردستانیشی بۆردومان کرد



دوای زنجیرە بۆردومانەکەی سەر هەرێمی کوردستان، تورکیا دوو جار ڕۆژئاوای کوردستانیشی بۆردومان کرد و سێ هاوولاتی بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هاوار کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەروبەری شاری حەسەکەیان بۆردومان کردووە و بە هۆیەوە سێ هاوولاتی بریندار بوون.

ڕوونیشیکردەوە کە فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی کاتژمێرێکیش بۆ جاری دووەم فڕۆکە جەنگییەناکی تورکیا حەسەکەیان بۆردومان کردەوە، بەڵام زانیاری دەربارەی ئەگەری بوونی زیانی گیانیی ڕانەگەیەندراوە.

ئەمەش دوای ئەو بۆردومانانە هات کە دوێنی شەو تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامی دان.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند،  22 شوێنی لە زنجیرە چیاکانی مەتینا، خواکوڕك، گارە، قەندیل و ئاسۆس بۆردومان کردووە.

مەزڵوم عەبدی تۆمەتەکانی تورکیا ڕەتدەکاتەوە
پێشت مەزڵوم عەبدی تۆمەتەکانی تورکیا ڕەتدەکاتەوە
پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ
دواتر پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ
ەیوەندیدار