پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نییە



ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، دوای چەند جارێک دواخستنی ئەمجارەش پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە، کارنامەی کۆبوونەوەکە لە یەک بڕگە پێکھاتووە، کە میوانداریکردنی نوێنەری حکومەتە بۆ وەڵامدانەوەی سەرنج و تێبینییەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و دانانی میکانیزمێک بۆ بەھێزکردنی رۆڵی چاودێری بەپێی دەستوور.

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پڕۆژ یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كرا، بەڵام چەند جارێکە پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە دوادەخرێت بۆ ئەوەی بە کۆی دەنگی پەسەندبکرێت و ھەڵەبجە ببێتە ١٩ ھەمین پارێزگای عێراق، ھەر جارە و بە پاساوێک دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە دوادەخرێت و لەلایەن بەشێك لە حزبەكانی عێراقەوە كێشەی بۆ دروست دەكرێت.

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ
پێشت پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ
تورکیا بە بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق کرد
دواتر تورکیا بە بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری عێراق کرد
ەیوەندیدار