وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بڕی نزیكەی 7 ملیۆن لیتر نەوت بۆ ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئەمسالی خوێندن دابین دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بڕیاردرا بە دابینكردنی 6 ملیۆن و 600 هەزار لیتر نەوت بۆ ناوەندەكانی خوێندنی حكومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان.

ڕاشیگەیاندووە، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لە سبەینێوە دەست پێدەكات، پێویستە سەرجەم لیژنەكانی وەرگرتن هەروەها ناوەندەكانی خوێندن دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی سامانە سروشتییەكان سەبارەت بە كوالێتی نەوتی دابینكراو بۆیان و هیچ جۆرە نەوتێك وەرناگیرێت بێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی سامانە سروشتییەكان.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەند بن بە گشتاندنی وەزارەتمان ژمارە (٥٦١)لە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٢، چونكە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانەوە هەیە.

زەوییەکانی ناوچەیەکی هەولێر تاپۆ دەکرێن
پێشت زەوییەکانی ناوچەیەکی هەولێر تاپۆ دەکرێن
دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ مام جەلال ئەنجامدەدات
دواتر دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ مام جەلال ئەنجامدەدات
ەیوەندیدار