زەوییەکانی ناوچەیەکی هەولێر تاپۆ دەکرێن



وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە زیاتر لە 4 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر تۆمارکردنیان بۆ کراوە و ئامادەن تاپۆکانیان بگوازرێتەوە

وەزارەتەکە لە بلاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوە دەدات، زەوییەکانی گوندی کۆری لە هەولێر کە ژمارەیان 4 هەزار و 200 پارچە زەوویە وێنەی تۆماریان تەواو بووە و ئامادەن.

وەزارەتی سارەوانی ڕاشیگەیاندووە،دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كاركردنی جدی و به‌دواداچوونی ورد، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، خۆشبه‌ختانه‌‌ وێنه‌ی تۆماری نزیكه‌ی 4200 پارچه‌ زه‌وی له‌ گوندی كۆری ته‌واوكران و ئاماده‌ن و سه‌رجه‌م ئیشوكاره‌كانیان ته‌واو كراون.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕاشیگەیاند، كاركردن له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وی بۆ سه‌نه‌د له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ بۆ تاپۆكردنی سه‌رجه‌م زه‌وییه‌ كارته‌كان به‌رده‌وامه‌.

کێشەی زەوییە بێ تاپۆکان لەهەرێم درێژەی هەیە و تا ئێستا هەزاران پارچە زەوی لە سەرجەم شارەکان تاپۆیان بۆ نەکراوە، هەندێک لەو زەوییانە چەند جاریک بینا و خانوویان لەسەر دروست کراوە و چەندین دەستی کردووە.

لە ئەمڕۆوە نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت
پێشت لە ئەمڕۆوە نەوت بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت
وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
دواتر وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار