دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ مام جەلال ئەنجامدەدات



رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤/١٠/٢٠٢٣ دامەزراوەی بەحرلعلوم دیداری نیشتمانیی یەکەم بۆ مام جەلال لە شاری نەجەف بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عیراق و بە سەرپەرشتی باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدەدات.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمینتاری لەبارەی سەردانەکانی مام جەلال بۆ شاری نەجەف و دانانی بەردی بناغەی مەعھەدلعەلەمەین نمایشکرا، لە فیلمەکەدا جۆش و خرۆشی دانیشتوانی نەجەف بۆ مام جەلال بەدەردەکەوت.

دیداری نیشتمانیی یەکەم لە سێ تەوەر پیکھاتبوو تەوەرەی یەکەم: (سەرۆک تاڵەبانی لە چاوی ھاوڕێیان و ھەڤاڵانیدا) کە لەم دانیشتنەدا ١٠ کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد،

تەوەری دووەم: (پێودانگە سیاسییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا)، لەم دانیشتنەدا حەوت کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد،

تەوەری سێیەم: (بایەخە ئەدەبییەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندییە رۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) لەم دانیشتنەدا پێنج کەسایەیی و مامۆستای زانکۆ قسەیان کرد.

دیدارەکە لە چوارچێوەی شەشھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک کۆماری پێشوتری عێراق مام جەلال-دا بەڕێوەچوو، شەشھەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جەلال لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد و لە شاری نەجەف کۆتاییھات.

وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
بازرگانی هۆشداری دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
دواتر بازرگانی هۆشداری دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
ەیوەندیدار