10 ئامێری شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت



 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ی ئۆکتۆبەری 2023، لە رێوڕەسمێکدا، لە شاری هەولێر، نەسروڵڵا رەشنوودی، کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر و سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون ، کۆماری ئیسلامی ئێران 10 ئامێری شووشتنی گورچیلەی پێشکەشی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە بەرهەمی دروستکراوی ئێرانن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “ئەمە جاری یەکەم نییە، کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری پزیشکی پێشکەشی ئێمە دەکات، لە ماوەی رابروودا پەیوەندییمان لەبواری پزیشکی و تەندروستیدا هەبووە، بەتایبەت لەکاتی هاتنی سەدان هەزار پەنابەر بۆ هەرێمی کوردستان؛ ئەوکات ئێران هاوکاری پزیشکیی پێشکەشی ئێمە کرد و تیمە پزیشکییەکانی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد“.

سامان بەرزنجی وتیشی، “ئامێرەکانمان وەرگرتووە و بەپێی پلانی وەزارەتی تەندروستی بەسەر نەخۆشخانە جیاجاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکەین؛ بەتایبەت لەو شوێن و بنکە تەندروستییانە دادەنێین کە ئامێری شووشتنی گورچیلە لە بنەڕەتدا لێیان نەبووە و لە ناوەندیی شارەکان دوورن“.

لای خۆیەوە کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان هەر لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا باسی لەوە کرد، زۆرینەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دەچنە ئێران، بۆ شووشتنی گورچیلە روو لەو وڵاتە دەکەن،  بۆیە بڕیاریانداوە بە پێدانی ئەو 10 ئامێرەیە، یارمەتیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدەن.

شەپۆلی باران بارین تا كەی بەردەوام دەبێت؟
پێشت شەپۆلی باران بارین تا كەی بەردەوام دەبێت؟
بۆ یەکەم جار زانکۆی هاڤارد بڕیارێکی بۆ کورد دەرکرد
دواتر بۆ یەکەم جار زانکۆی هاڤارد بڕیارێکی بۆ کورد دەرکرد
ەیوەندیدار