شەپۆلی باران بارین تا كەی بەردەوام دەبێت؟



ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران بارینی مام ناوەند چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و ئەمشەو كۆتایی دێت و تاوەكو هەفتەیەك كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەور ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوه، لە ناوچه شاخاوییەکانی باکووری هەولێر و دهۆک لە هەندێ شوێن تاوەباران و هەورەبروسکەیه، له نێوان بەغدا و بەعقوبەش تاوێکی بارانی کەم و هەورەبروسکە هەیە، ئەم بارودۆخە تا ئەمشەو بەردەوام دەبێت و دواتر کۆتایی دێت.

وتیشی، “ئەگەر هەیە لە ناوچه شاخاوییەکان سبەینێ هەوری ناوخۆیی دروست ببێت و چەند تاوێکی بارانی ناوخۆیی ببارێت لە ماوەیەکی کورتدا”.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان تا کاتەکانی ئەمشەو بەردەوامی ئەبێت و لە کات و شوێنی جیا جیادا ئەگەری نمە باران و بەشێوەی ھەرەمەکی تاوە باران و بروسکەش چالاک ئەبێت بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر دواتر کۆتای پێدێت”.

ئاشكراشی كرد، لەسبەی پێنج شەممەوە 5/10/2023 کەش جێگیر ئەبێت و تا نزیکەی 7 ڕۆژی داھاتوو بەجێگیری ئەمێنێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرمی.

بازرگانی هۆشداری دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
پێشت بازرگانی هۆشداری دووبارە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەدات
10 ئامێری شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت
دواتر 10 ئامێری شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت
ەیوەندیدار